بەهۆی ئەوەی حزبەکەیان لە ئاست خواست و داواکاری عێراقییەکاندا
نییە، ئەندامانی حزبی " بيارق الخير" دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵیان
ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا،علية الامارة جێگری یەکەمی حزبی " بيارق الخير" بڵاویکردۆتەوە بە ئەمانەتەوە
بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنن دەستلەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵیان لە حزبەکەیان ڕاگەیاندووە.
لەناو ئەو کەسانەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە
هەریەک لە (عەلیە ئیمارە و لەیس سەفار) جێگری یەکەم و دوەمی ئەمینداری گشتی حزبەکەشی
تێدایە، هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە حزبەکەیان لە ئاست خواست و داواکاری عێراقییەکان
و خۆپیشاندەراندا نەبووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە،ئەوان دەیانەوێت لەگەڵ دەنگی
هەموو تاکێکی عێراقی وداواکارییەکانیاندا بن، دەستلەکارکێشانەوەکەشیان لە بەرژەوەندی
گشتیدایە.
پێشتر و لە 14 ی تەموزی
ساڵی 2019 لەکۆی 19 بەرپرسی حزبەکە 13 کەسیان،
دەستلەکارکیشانەوەی خۆیان پێشکەشی خالید عوبێدی سەرۆکی حزبەکە کرد.
3542 جار خوێندراوەتەوە