تۆمەتبارێک دوای شەش ساڵ لە ئەنجامدانی تاوانەکەی دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
10:02 - 17/02/2020
کوردستان
+
-

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەساڵی 2014 کەسێکی کوشت و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهات، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بڵاویکردۆتەوە، لە 31 ی 3 ی ساڵی 2014، تۆمەتبارێک بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف لە کۆمەڵگای بنەسڵاوە هاوڵاتییەکی کوشتووە، دواتر هەڵهاتووە و ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانیانەوە دەستگیرکراوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە لە کۆمەڵگای مەلائۆمەر دەستگیرکراوە کە دەمانچەیەک، دوو مەخزەن و چەند فیشەکێکیشی پێبووە.


پۆلیس دەشڵێت، تۆمەتبارەکە تەمەنی 39 ساڵە، پێشتر بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان لەلایەن دادگای لێکۆڵێنەوەی هەولێرەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو.


2901 جار خوێندراوەتەوە