ڕێگایه‌كى سروشتى بۆ نه‌هێشتنى بۆنى پێستى مرۆڤ ده‌دۆزرێته‌وه، پسپۆڕانى بواره‌كه‌ش ده‌ڵێن، ئه‌و ڕێگایه سه‌ركه‌وتوه و كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن و پێگه‌یشتوو ده‌توانن سودى لێوه‌بگرن.
پسپۆرانى زانكۆى چیچێستێرا له ژاپۆن دواى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ریانخستوه كه توانیویانه ڕێگایه‌ك بۆ له ناوبردنى بۆنى ئه‌و كه‌سانه بدۆزینه‌وه كه ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى له‌دواى ته‌مه‌نى 40 ساڵى له مرۆڤدا دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به شتێكى ئاسایى داده‌نرێت و هه‌موو مرۆڤێكى ئاسایى له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و بۆنه‌ى بۆ دروست ده‌بێت.
به‌پێى ڕاپۆرتى ئه‌و زانكۆیه، ڕێگایه‌كییان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌توانێت غازاتى مرۆڤ بگۆڕێت بۆ بۆنێكى خۆش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانى گۆیژى ڕوسى.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه مرۆڤ دواى ئه‌وه‌ى ده‌چێت ته‌مه‌نه‌وه بۆنێكى ناخۆشى لێ په‌یدا ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى، به‌كارهێنانى ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش ڕێگایه‌كى سروشتیه بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنى ئه‌و بۆ نه‌و جێگیر كردنى ته‌ندروستى مرۆڤ، ئه‌و غازه‌ى كه له مرۆڤ ده‌رده‌چێت ده‌گۆڕێت بۆ غازێكى بۆن خۆش.
پسپۆرانى ئه‌و زانكۆیه له ژاپۆن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك كردووه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 49 بۆ 64 ساڵ بووه، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، دواى به‌كارهێنانى ئه‌و مادده‌یه، بۆنى ئه‌و كه‌سانه %82 گۆڕاوه بۆ بۆنێكى خۆش، ئه‌وه‌ش یارمه‌تى كه‌سانى پێگه‌یشتو و به‌ته‌مه‌ن ده‌دات كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان سود له‌و ڕێگایه وه‌رگرن بۆ نه‌هێشتنى بۆنیان و جێگیركردنى ته‌ندروستییان.
گۆیژى ڕوسى وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره نزیكیه‌كى له‌گه‌ڵ گۆیژى خۆماندا هه‌یه و به‌چه‌ندین شێوه به‌كار ده‌هێندرێت.
به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى وه‌ك میوه به‌كارده‌هێندرێت هاوكات مره‌باشى لێدروستده‌كرێت.
4252 جار خوێندراوەتەوە