بۆ دامه‌زارندنى زیاتر له پێنج هه‌زار مامۆستاى گرێبه‌ست، وه‌زاره‌تى دارایى چاوه‌ڕى به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویست له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كات، وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، (30) رۆژ جارێک موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دابەش دەکرێت.
ئەحمەد عه‌بدولڕه‌حمان
وتەبێژى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆنگرەیەکى
رۆژنامەوانیدا له باره‌ی بەهەمیشەیى كردنی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، به‌واژۆی
وه‌زیری دارایی نوسراومان كردوه بۆ ناردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ دامه‌زراندنی
مامۆستایانی گرێبه‌ست و هه‌رشتێك په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێت به‌زوترین
كات جێبه‌جێده‌كرێت.
وتەبێژى وەزارەتى
دارایى ئاماژەى بەوەکرد، ئه‌و پرۆسه‌یه له قۆناغی كۆتایی دایه و له ئێستادا چاوه‌ڕوانی به‌ڵگه‌نامه پێویستهكانین له وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده.
وتیشى: "دواى گه‌یشتنی
زانیاریه‌كان بڕیاره‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و زیاتر له پێنج هه‌زار
مامۆستا لە گرێبەستەوە دەکرێنە هەمیشەیى".
له باره‌ی دامه‌زارندنی
یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران ئەحمەد
عەبدولڕەحمان ڕایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره له ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا و ئێمه
چاوه‌ڕوانی ئه‌وان ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردن.
سەبارەت بە دابەشکردنى
موچەى فەرمانبەرانیش، وتەبێژى وەزارەتى دارایى رونیکردەوە؛ هەموو مانگێک و (30)
رۆژ جارێک موچه دابه‌ش ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق لە
گفتوگۆداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی موچه و خانه‌نشینی و پاشه‌كه‌وت.
13651 جار خوێندراوەتەوە