گۆشتى مریشك گۆشتێكى به‌سوده بۆ مرۆڤ، له پێكهاته‌ى گۆشتى مریشكدا پرۆتین و چه‌ندین مادده‌ى به‌سود هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك به‌شى مریشك هه‌یه زیان به جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت، له‌وانه پێستى مریشك!
به پێى لێكۆڵینه‌وه‌كان له ناو پێستى مریشكدا به‌كتریا زیان به‌خشه‌كان كۆده‌بنه‌وه، كه مریشك له ژیانى دوچارى ده‌بێت و له ناوپێستدا ده‌مێننه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه، كه چه‌ند به‌كتریایه‌ك هه‌ن كه له هیچ ده‌ره‌جه‌یه‌كى حه‌راریدا له ناوناچن! ده‌شڵێن، ئه‌و ژینگه‌یه‌ى كه مریشكه‌كه‌ى تێدا به‌خێوده‌كرێت ڕۆڵى ده‌بێت له پێكهاته‌ى گۆشته‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كه‌ن كه، ئه‌و مریشكانه‌ى له ژینگه‌یه‌كى ناته‌ندروستدا به‌خێوده‌كرێن به‌ڕێژه‌ى %83 به‌كتریایى زیان به‌خش له جه‌سته‌یاندا كۆده‌بێته‌وه.
پزیشكانى پسپۆِر ده‌ریانخستوه كه، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێستى مریشك ده‌خۆن گرفتى ئازارى گه‌ده و هه‌رسیان بۆ دروست ده‌بێت و به‌كتریاى زیان به‌خش له ناو گه‌ده‌ى مرۆڤدا كۆده‌كاته‌وه، هاوكات كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌ستانى خوێن ده‌بێت، به‌تایبه‌ت زیانى خراپى بۆ پیاوان هه‌یه و ئه‌گه‌رى توشبون به جه‌ڵته‌ى دڵ زیاتر ده‌كات.
22126 جار خوێندراوەتەوە