ئەو پێشمەرگەیەى داواى بەهاناوەچونى دەکرد دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
12:45 - 15/02/2020
کوردستان
+
-

ئەو پێشمەرگەیەى لەڕێگەى گرتە ڤیدیۆییەکەوە داواى بەهانەوەچوونى دەکرد، دەستگیرکرا.

رۆژى پێنج شەممە، پێشمەرگەکە لەرێگەى گرتە ڤیدیۆییەکەوە بەهۆى بەفر و سەرما و نەبوونى خزمەتگوزارى و پێداویستى لە شوێنى جێبەجێکردنى ئەرکەکانیاندا، داواى بەهانەوەچوونى کرد.

پێشمەرگەکە ناوى (فەرهەنگ مەحمود)ـەو لە لیوای (باڵەک)ـە لە فەرماندەی هەڵگوردی سەر بە یەکەکانی (80)، سایتى سبەى بڵاویکردۆتەوە کە لەلایەن فەرماندەی هەڵگوردەوە و بەپاساوی ئەوەى لەکاتی دەوامدا ڤیدیۆی بڵاوکردوەتەوە و داوای بەهاناوەچونی کردوە، پێشمەرگەکە دەستگیرکراوە.

پێشتریش فەرهەنگ مەحمود رایگەیاندبو: "دواى بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆى بارودۆخی سەخت و دژواری خۆیان لە رەبایەی بەردی تەشی رێس، لەلایەن بەرپرسانی لیواکەیەوە پێی راگەیەندراوە کە موچەکەی راگیراوە".

29818 جار خوێندراوەتەوە