ئەمەریکا و تاڵیبان رێککەوتن

KNN : Kurdish News Network
09:22 - 15/02/2020
جیهان
+
-

بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژیەکان لە ئەفغانستان ئەمەریکا و بزوتنەوەى تاڵیبان گەیشتنە رێککەوتن، کە ئەگەرى هەیە رێککەوتنەکە رێگەخۆشکەربێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژە و هێشتا دەستی پێنەکردووە.

ئاماژەى بەوەکردوە، ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان سەرتاسەری ئەفغانستان دەگرێتەوە و بەسەر هێزەکانی ئەفغانستانیشدا جێبەجێ دەکرێت و بۆمبە چێنراوەکانی قەراغ ڕێگاکان و هێرشە خۆکوژیی موشەکیەکانیش دەگرێتەوە.

راگەیاندنى رێککەوتنەکە دوای کۆبوونەوەکەی نێوان مایک پەمپیێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا و ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستاندا هات، لە ماوەی ڕابردووشدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، هەلێکی باش هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاڵیباندا سەبارەت بە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

1469 جار خوێندراوەتەوە