توركیا.. 85 كۆچبه‌ر ده‌ستگیركران

KNN : Kurdish News Network
10:04 - 14/02/2020
جیهان
+
-

له‌ پارێزگای ئه‌دیرنه‌، 85 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران كه‌ به‌ نیازبوون به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی توركیا جێبهێڵن. 

 

پۆلیسى توركیا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ له‌ پشكنینه‌كان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شارۆچكه‌كانی هاڤسا، ئوزونكۆپرو و ئیپساڵا و گونده‌كانی سه‌ربه‌ ناوه‌ند، 85 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران كه‌ به‌ ره‌گه‌ز میسریی، پاكستانیی، ئه‌فغانیی، فه‌ڵه‌ستینیی، مه‌غریبیی و جه‌زائیریین. 

 

به‌پێى زانیارى سه‌رچاوه‌كان، دوای گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان، كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كان راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له‌ پارێزگای ئه‌دیرنه‌ كراون. 

1030 جار خوێندراوەتەوە