یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنا، له وڵاتى میسر تۆماركرا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت، ڕێوشوێنى پێویست بۆ بڵاونه‌بونه‌ى ڤایرۆسه‌كه ده‌گرنه‌به‌ر.
ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى میسر له زارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته بڵاویكرده‌وه، كه یه‌كه‌ىم حاڵه‌تى توشبو به ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركراوه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى میسر، بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه دوایى پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و كه‌س توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوه.
به‌پێى زانیارى سه‌رچاوه‌كه له ئێستادا ئه‌و كه‌سه له ژێر چاودێرى وردى پزیشكیدایه و ته‌ندروتى تاڕاده‌یه‌ك جێگیره.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى میسر ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه كه له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان گرتنه‌به‌رى بڵاونه‌بونه‌وه‌ى ڤایرۆسه گیراونه‌ته‌به‌ر و سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
2399 جار خوێندراوەتەوە