سیستانی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کارمەندانی دەوڵەت دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:36 - 14/02/2020
عێراق
+
-

عەلی سیستانی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کارمەندانی دەوڵەت دەکات و داوای کرد توندوتیژییەکان بوەستێنرێن.

مەهدی کەربەلائی نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە وتاری نوێژی هەینیدا وتی، "سەرکۆنەی هێرشی کەسانی تێکدەر بۆ سەر کارمەند و دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکەین."

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتێکدا ئیمە دەمانەوێت عێراق لە شکست و قەیرانی ئابوری و سیاسیی دووربخەینەوە، هەندێک کەس بەرژەوەندییەکانی خۆیان خستووەتە پێش بەرژەوەندی گەلەوە.

کەربەلائی داوای کرد، کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەربکرێن نەک توندوتیژی.

661 جار خوێندراوەتەوە