ئیسرائیل بۆردومانی دیمەشقی کرد

10:09 - 14/02/2020
جیهان

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دیمەشق و دەورووبەری و لە ئەنجامدا چەند کەسێک کوژران.

ئاژانسی هەواڵی سانای سوریی بڵاویکردەوە، لە درەنگانی شەوی رابردوو چەند موشەکێک بەسەر جۆلانەوە هاتووە و چەند شوێنێکی دەورووبەری دیمەشقی کردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێزی بەرگری سوریا توانیویانە ژمارەیەک لەو موشەکانە بخەنە خوارەوە.

 

ئاژانسەکە ئاماژەی بە ژمارەی قوربانییەکان نەکردووە، بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ، نزیکەی حەوت کەس لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژراون.

665 جار خوێندراوەتەوە