تەنها لە ماوەی ٢٤
کاتژمێری رابردوودا، ١٢١ کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)، گیانیان
لەدەستداوە و ٥ هەزار و ٩٠ کەسی نوێش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
کۆمسیۆنی تەندروستی نیشتمانیی
چین رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسناەی بەهۆی کۆڤید-١٩ گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٣٨١ کەس
بەرزبووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ژمارەی
ئەو کەسانەی لە چین تووشی ڤایرۆسەکە بوون، گەیشتووەتە ٦٣ هەزار و ٨٥١ کەس.
١٧٧ هەزار و ٩٧٤ کەسی
دیکە بە گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە خراونەتە ژیر چاودێرییەوە.
تەندروستی چین ئاماژەی
بەوەش کردووە، ژمارەی ئەو توشبووانەی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، گەیشتووەتە ٦ هەزار و ٧٢٣ کەس.
660 جار خوێندراوەتەوە