وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ناتۆ سەرقاڵی
تاوتوێکردنی فراوانکردنی ئەرکەکانی لە عێراق دەکات.
مارک ئیسپەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی، هاوپەیمانی
باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە
گفتوگۆدا دەبێت بۆ فراوانکردنی چالاکییەکانی لە عێراق.
ئاماژەی بەوەش کرد، ناتۆ رەزامەندی لەسەر چڕکردنەوەی
چالاکییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەربڕیوە.
دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس لەلایەن
ئەمریکاوە، پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدا گرژییان تێکەوت، دوای چەند
رۆژێکیش پەرلەمانی عێراق داوای داوای لە حکومەت کرد، هێزەکانی ئەمریکا لە وڵات
دەربکات.
624 جار خوێندراوەتەوە