ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەسەڵاتەكانی ترەمپ بۆ شەڕی ئێران سنوردار دەكات

10:05 - 13/02/2020
جیهان

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا تاوتوێی پرۆژە یاسایەك دەكات بۆ ئەوەی دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپ لە شەڕ و ململانێ‌ لەگەڵ ئێران سنوردار بكات. 

 

 پێشبینی دەكرێت دوای تەواوبوونی گفتوگۆكان، ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆتایی رۆژی پێنج شەممە دەنگ لەسەر پرۆژە یاساكە بدات، لە كاتێكدا كە مەترسی دەكرێت ترەمپ لەگەڵ ئێران بچێتە ناو شەڕ و ململامێی سەربازی كراوە بەبێ‌ ئەوەی راوێژ بە كۆنگرێسی وڵاتەكەی بكات. 

 


هاوكات پێشبینی دەكرێت ترەمپ مافی ڤیتۆ لە دژی پرۆژە بڕیارەكەی ئەنجومەنی پیران لە كاتی پەسەندكردنی بەكاربهێنێت، چونكە رۆژی چوار شەممە ترەمپ لە تویتێكدا رایگەیاند " ئەوەی بۆ ئاسایشی وڵاتەكەمان گرنگە، ئەوەیە ئەنجومەنی پیران دەنگ لەسەر پرۆژە یاساكە بە ناوی ( توانای جەنگ ) تایبەت بە ئێران نەدات". 

 


لای خۆیەوە تیم كەین ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە فراكسیۆنی دیموكراتەكان رایگەیاندوە " ئامانجی پرۆژە یاساكە ئەوەیە كە رێگری لە هەڵگیرسانی شەڕی تاك لایەنە بكرێت"، " بۆیە پێویستە لەسەر كۆنگرێس رۆڵی دەستورییانەی خۆی لەبەرچاو بگرێت لە پرسەكانی تایبەت بە شەڕ و ئاشتی". 

380 جار خوێندراوەتەوە