ئیسرائیل داوای لە ژاپۆن کرد، رێگەی پێبدا بۆ
گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە ئیسرائیلییانەی، لەناو ئەو کەشتییەدان کە ڤایرۆسی کۆرۆنای
تیدا بڵاوبووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا داوای کرد،
رێگەیان پێبدرێت ئەو هاوڵاتییانەی وڵاتەکەی لەناو کەشتییەکەی ژاپۆندان، بگەڕێنێتەوە
یان جیایان بکەنەوە.
باڵیۆزی ئیسرائیلیش لە ژاپۆن داوای کردووە، رێگەیان
پێبدرێت، تاکو خواردنی حەڵاڵ (بەپێی ئیسرائیلییەکان) و دەرمانی پێویست بگەیەنن بە
ئەو ١٥ ئیسرائیلییەی لەناو کەشتییەکەدان.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش ئاماژەی بەوە کردووە، ئامادەن
هەر رێکارێکی پێویست بگرنە بەر تاکو هاوڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان.
کەشتییەکە کە ٣٧٠٠ سەرنشینی تێدایە، لە چواری ئەم
مانگەوە لە بەندەری یۆکۆهامای شاری تۆکیۆ راگیراوە، ئەویش دوای ئەوەی پیاویکی
تەمەن ٨٠ ساڵ لە کەشتییەکەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبوو، دواتر لە هۆنگ کۆنگ
دابەزیبوو.
لەو رۆژەوە ڤایرۆسەکە بە خێرایی لەناو سەرنشینەکاندا
بڵاوبووەwe و تا ئێستا ١٧٤ سەرنشین تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
1084 جار خوێندراوەتەوە