بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە،
لە چەند ناوچەیەک سبەینێ کرایە پشوو.
سبەینێ لە قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی
پەروەردەی هەڵەبجە، چەمچەماڵ، شارەزوور، پێنجوێن، سۆران، چۆمان، رەواندوز، ئامێدی، شهقڵاوه و كۆیه و شارباژێڕ و بەشێک لە دەربەندیخان کرایە پشوو.
ئەمرۆش بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند،
سەرجەم پەروەردەکان سەرپشک کراون، لە کاتی نالەباری کەش و هەوادا، بۆ سەلامەتی
گیانی خوێندکاران، پشوو رابگەیەنن.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانی قەرەداغ، رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی رایانگەیاند، سبەینێ لە قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنوری پەروەردەکانیاندا، دەوام ئاساییە و ناکرێت بە پشوو.
13911 جار خوێندراوەتەوە