کۆشکی سپی رایگەیاند،
سەرۆکی رێکخراوی قاعیدەیان لە نیمچە دورگەی عەرەب کوشتووە.
لە بەیاننامەکەی کۆشکی
سپیدا هاتووە، قاسم ریمی سەرۆکی رێکخراوی قاعیدە لە نیمچە دورگەی عەرەب، لە
ئۆپەراسیۆنێکدا لە یەمەن کوژراوە.
دۆناڵد ترەمپ دەربارەی کاریگەری
ریمی وتی، دوای کوشتنی قاسم ریمی، ئێستا زیاتر هەست بە ئاسایش دەکەن.
دەربارەی رابردووی
سەرۆکی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کرد، قاسم لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا، چووەتە
نێو ریزەکانی قاعیدە و لە بەرژەوەندی ئوسامە بن لادن کاری کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا
روونیشیکردەوە، رێکخراوی قاعیدە لەژێر سەرپەرشتی ریمیدا لە نیوە دوورگەی عەرەبیدا،
کاری توندوتیژی بەرامبەر خەڵکی مەدەنی ئەنجام داوە و هەوڵیشی داوە دژی هێزەکانی
ئەمریکا چالاکی ئەنجام بدا.
1182 جار خوێندراوەتەوە