لەسەر دۆسیەی رۆژنامەنوس
ئامانج بابانی و لانە محەمەد،دادگای سلێمانی وەڵامی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەڵگە و
تاوانی هەرێم دەداتەوە و دەڵێت سەر لەبەری
قسەکانی رەتدەکەینەوە و بەبێ زانیاری قسەیکردوە.
دادوەر عومەر ئەحمەد
وتەبێژی دادگای سلێمانی بە ماڵپەڕی زەمەنی راگەیاندوە،ئەو چوار فیشەکەی بەڕێوەبەری
بەڵگە و تاوان باسی دەکات گوایە نازانرێت کێ تەقاندویەتی، هێزەکانی ئاسایش لەکاتی
روداوەکەدا بۆ بڵاوەپێکردنی هاوڵاتیان لە دەوری ئۆتۆمبیلەکەی ئامانج بابانی
تەقاندویانە.
وتەبێژی دادگای سلێمانی
ئاماژەی بەوەشکردوە، بە رەخنە و سەرسوڕمانەوە سەیری قسەکانی بەڕێوەبەری پۆلیسی
بەڵگە و تاوان دەکەین و ئەو بابەتە ئیشی ئەو نیە و هیچ زانیارییەکی دروستی لەبەردەست
نەبووە کاتێک قسەی کرد.
دادوەر عومەر ئەحمەد
راشیگەیاندوە، ئەو بەڵگانەی ئەو باسی دەکات زۆر دەمێکە لای ئێمە هەیە بۆ دادگا
گەیشتە ئەنجامی کۆتایی و دۆسیەکەی داخست.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەڵگە و تاوانی هەرێم لە هەولێرەوە رایگەیاند گومان دەکەن
کەیسەکەی ئامانج بابانی خۆ کوژی نەبێت،بە بەڵگەی ئەوەی جگە لەو حەوت فیشەکەی لەناو
ئۆتۆمبیلەکەدا دەستی بەسەرداگیراوە،چوار فیشەکەی تریش دەستی بەسەردا گیراوە بەڵام دەمانچەکەی
دیار نیە.
31824 جار خوێندراوەتەوە