حكومەتی چین چاندنی چەند خانەیەكی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند، ئەوەش وەكو هەنگاوێك بۆ نزیكبوونەوە لە دۆزینەوەی ڤاكسینی تایبەت بە لەناوبردنی.
باڵیۆزی چین لە روسیا رایگەیاند، زانایانی بواری تەندروستی وڵاتەكەی توانویانە بە سەركەوتوویی هەشت خانەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا لە تاقیگەكەكاندا بچێنن كە هەندێكیان زۆر سەركەوتوو بوون، ئەوەش وەكو هەوڵێك بۆ دۆزسینەوەی تایبەت بە لە ناوبردنی ڤایرۆسەكە یان هەر چارەسەرێكی دیكە كە بتوانێت ئەو ڤایرۆسە كوشندە لەناو بەرێت.
باڵیۆزی چین ئاماژەی بەوەشداوە، بەیجین داوای لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی و روسیا و چەند وڵاتێكی دیكەش كردوە كە هاوكاری بكەن، لەو چوارچێوەیەشدا نمونە و خانەی بۆ ماوەیی ڤایرۆسەكەی داوە بە روسیا بۆ ئەوەی توێژینەوەی لەسەر بكرێت و لە ماوەیەكی كەمدا چارەسەری لە ناوبردنی بدۆزرێتەوە.
945 جار خوێندراوەتەوە