ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 427 كەس بەرزبووەوە

KNN : Kurdish News Network
09:21 - 04/02/2020
جیهان
+
-

ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسی كۆرۆتا گەیشتە 427 كەس، ژمارەی تووشبووانیش بۆ زیاتر لە 20 هەزار كەس بەرزبووەوە. 

 

 دەسەڵاتدارانی چین ئاشكرایانكرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردووی رۆژی 3 ی شوباتدا، 64 حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان  بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی وبی لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە تۆماركراوە، بەوەش كۆی ژمارەی مردووان لەسەر خاكی چین تا ئێستا گەیشتووەتە 425 كەس، دوو كەسی دیكەش لە هۆنگ كۆنگ و فلیپین لە دەرەوەی چین تۆماركراون. 

هاوكات لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 2 هەزار و 345 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەكە لە هەرێمی وبی تۆماركراوە، بەوەش ژمارەی كۆی تووشبووەكان لەو هەرێمە گەیشتووەتە 13 هەزار و 522 كەس، لە كۆی وڵاتی چینیش گەیشتووەتە 19 هەزار و 967 كەس، لەسەر ئاستی جیهانیش گەیشتووەتە 20 هەزار و 155 كەس. 

671 جار خوێندراوەتەوە