یەكەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هۆنگ كۆنگ تۆمار كرا، ئەوەش بوو بە دووەم حاڵەت كە لە دەرەوەی چین تۆماركرابێت. بەوەش ژمارەی كۆی مردووان بۆ 427 كەس بەرزبووەوە.
دەسەڵاتدارانی هۆنگ كۆنگ رایانگەیاندوە، ئەو كەسەی مردووە تەمەنی 39 ساڵە و لە ناو یەكێك لە سەنتەرەكانی چاودێری تەندروستی گیانی لەدەستداوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە تا ئێستا 15 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هۆنگ كۆنگ تۆماركراوە.
لە چەند رۆژى رابردووشدا یەکەم حاڵەتى مردن لە بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە دەرەوەى چین، لە وڵاتى فلیپین تۆمارکرا کە هەر هاوڵاتییەکى خەڵکى شارى ووهانى سەنتەرى بڵابوونەوەى ڤایرۆسەکە لە چین بوو.
1283 جار خوێندراوەتەوە