سوپای سووریا چوار سەربازی توركیا دەكوژێت و ژمارەیەكی دیكەش بریندار دەكات، سه‌رۆك كۆمارى توركیاش ده‌ڵێت، به‌رپرچى هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه كه بكرێته‌سه‌رمان.
وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرای كرد، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار سەربازیان لە ھێرشێكی سوپای سووریا بۆ سەر خاڵێكی چاودێرییان لە دەوروبەری ئیدلب كوژراون و نۆ سەربازی دیكەش بریندار بوونە كە برینی یەكێكیان سەختە.
لاى خۆیه‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا ڕایگه‌یاند، به‌رپرچى هه‌رهێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه كه بكرێته‌سه‌رهێزه‌كانمان له سوریا.
وتیشى، سورین له‌سه‌ر به‌رده‌وامى كرده سه‌ربازییه‌كانمان له سوریا.
له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا توركیا به بیانوى كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتیژییه‌كان له پارێزگاى ئیدلب ژماره‌ى هێزه‌كانى زیادكردووه.
2361 جار خوێندراوەتەوە