سەرۆک کۆماری
تورکیا هەڵوێستی خۆی لەسەر پرۆژەی گرێبەستی سەدە راگەیاند و دەڵێت ئەوە پرۆژەیەکی
داگیرکارییە.
ئەردۆغان
لەمیانەی وتارێکدا ئاماژەی بەوەکردوە قودس بۆ فرۆشتن نیە و با هیچ کەسێکیش خەیاڵی
ئەوە نەکات بڵێت شتێکیان پێ دەدەین و ئیتر شوێنەکە جێبهێڵن.
سەرۆک کۆماری
تورکیا وتیشی وهك گهلی تورك،
روانینمان بۆ فهلهستین، وهك روانینی سوڵتان
عهبدولحهمیدە وهیچ نەگۆڕاوە.
گرێبەستی سەدە کە بۆ ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لەلایەن دۆناڵد
ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە راگەیندراوە،کاردانەوەی زۆری لێکەوتۆتەوە و هەتا ئێستا
بەشێك لە وڵاتان رەتیدەکەنەوە و بەشێکیشیان پشتگیری دەکەن.
2893 جار خوێندراوەتەوە