ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باری نائاسایی لەسەر ئاستی جیهان راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 31/01/2020
جیهان
+
-

بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆزی کۆرۆناوە رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان باری نائاسای لە جیهاندا راگەیاند و دەڵێت مرۆڤایەتی لە مەترسیدایە.

 

 
بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەدا، هۆکاری راگەیاندنی باری نا ئاسایی لەبەر ئەو بارودۆخە نیە کە لە چین دەگوزەرێت، بەڵکو لەبەر مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکەیە لە وڵاتانی دیکە و ئەگەری گەیشتنی بەو وڵاتانەی کە سیستمی تەندروستییان لاوازە.

 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکراشیکردوە. لە ئێستادا 98 حاڵەت لە 18 وڵات جگە لە چین تۆمارکراون، بەڵام جگە لە چین هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لە وڵاتانی دیکە تۆمار نەکراوە.

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیکەی دوو هەفتەیە لە شاری وهانی چین بڵاوبۆتەوە و هەتا ئێستا زیاتر لە ٢١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٠٠٠٠ کەسیش توشی بوون.

 

مەترسی ڤایرۆسەکە لەوەدایە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

2344 جار خوێندراوەتەوە