پزیشكانی پسپۆڕ له ئه‌مەریكا سود و زیانه‌كانی
هێلكه دیاری ده‌كه‌ن و به‌پێویستیشی ده‌زانن پیاوان دوربكه‌ونه‌وه له خواردنی
زه‌ردێنه‌ی هێلكه.
به‌پێ لێكۆڵینه‌وه‌یەکی پزیشکە پسپۆڕەکان،
خواردنی هێلكه هه‌موو ڕۆژێك زیان به كۆڵستڕۆڵه‌كانی خوێن ده‌گه‌یەنێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كان كه له‌سه‌ر (30) هه‌زار
كه‌س ئه‌نجامدراوه و تەمەنی مامناوەند تیایدا (51) ساڵ بوە دەریانخستوە، خواردنی
هێلكه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چوار جار بخورێت مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشی دڵ
زیاد ده‌كه‌ن و كۆڵستڕۆڵه‌كانی خوێن ته‌ركیز له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
پزیشكان ده‌ڵێن، به‌كارهێنانی (300) ملیگرام
له كۆڵستڕۆڵ له ڕۆژێكدا مه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ (17%) زیاد ده‌كات، هه‌ر هێلكه‌یه‌ك
(180) ملیگرام کۆڵستڕۆڵ له خۆده‌گرێت، بەڵام ئەمە ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌نیه كه
خواردنی هێلكه هیچ سودێكی نه‌بێت.
به‌پێی وته‌ی پزیشكانی پسپۆڕ، ئاستی باشی
پێكهاته‌ی هێلكه پەیوەندی به‌جۆری خۆراكی مریشكه‌وه هه‌یه و ئه‌گه‌ر خۆراكه‌كه‌ی
سروشتی و باشبێت ئه‌وه هێلكه‌كه‌ی جۆره چه‌وریه‌كی تێدایه كه سودێكی زۆری بۆ
مرۆڤ هه‌یه و چه‌وریه زیانبه‌خشه‌كانی تر له‌ناوده‌بات و لێدانی دڵ چالاك ده‌كات
و ته‌ندروستی مرۆڤ جێگیر ده‌كات.
سپێنه‌ی هێلكه پێكدێت له چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی
گرنگ، هه‌ر هێلكه‌یه‌كی كوڵاو (8) گرام سپێنه‌ی هه‌یه به‌راورد به (100) گرام
سنگی مریشك ته‌نها (30) گرام له‌و پێكهاته‌یه‌ی تێدایه، کە پێویسته هه‌مو ئافره‌تێك
له ڕۆژێكدا (45) گرام له‌و پێكهاته‌یه بخوات.
27989 جار خوێندراوەتەوە