حكومەتی چین ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ 170 كەس بەرزبووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی 37 كەس لە ناوچەی هوبی گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی توشبووانیش گەیشتووتە 7 هەزار و 700 كەس.
لای خۆیەوە مایكڵ راین بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتن لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندوە، تێكڕای مردن بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاكو ئێستا 2% لە كاتێكدا پێشتر تێكڕای مردن بەهۆی ڤایرۆسی كوشندەی سارس 10% بووە.
راین ئاماژەی بەوەشداوە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە دەرەوەی چین، بە تایبەت ئەوەی كە گەیشتووەتە ئەڵمانیا مایەی نیگەرانییە.
راین دوای گەڕانەوەی بۆ بەیجین بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ شی جین پینگی سەرۆكی چین و بەرپرسانی تری باڵای حكومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاندوە، چین رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر و ئەمڕۆ پێنج شەممەش لیژنەی باڵای رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسەكە كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بزانن ئایا پێویست دەكات باری نا ئاسایی لەسەر ئاستی جیهان رابگەیەنن یا نا؟
2782 جار خوێندراوەتەوە