تەقە لە ژمارەیەک پۆلیسی هاتوچۆ کرا

KNN : Kurdish News Network
04:44 - 28/01/2020
کوردستان
+
-

لە شاری هەولێر، لەلایەن گەنجێکەوە تەقە لە ژمارەیەک پۆلیسی هاتوچۆکراو، بەپێی زانیارییەکانیش تەقەکەرەکە دەستگیرنەکراوە.

 

بەوتەی ژمارەیەک شایەتحاڵ، لە ناو بازاڕی هەولێر، دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان گەنجێک و ژمارەیەک پۆلیسی هاتوچۆدا دروستدەبێت، گەنجەکە تەقەدەکات، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

 

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد، ئەو کەسەی تەقەکانی کردووە، لە ناو ئۆتۆمبێلێکی ژمارە ئەروپیدا بووە و دوای ئەوەی باوکی چوەتە شوێنی ڕووداوەکە کوڕەکەی دەستگیرنەکراوە.





3466 جار خوێندراوەتەوە