له‌ باره‌ى پشوى سبه‌ینێوه‌ په‌روه‌رده‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

08:09 - 24/01/2020
کوردستان

له‌ باره‌ى پشوى سبه‌ینێوه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌ و ده‌ڵێت، بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان، دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە یەک رۆژ لەو ناوەندەی خوێندن بکەن بە پشوو. 

 

 

وەزارەتی پەروەردەیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت،  بەهۆکاری دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر، بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان، دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە یەک رۆژ لەو ناوەندەی خوێندن بکەن بە پشوو ئەگەر کەش و هەوا ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و قوتابیان دروستکرد.

 

 له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌دا هاتووه‌،  پێویستە وەزارەت لە ناوی ئەو ناوەندانە و سنووری پەروەردەکەیان ئاگاداربکرێتەوە.

26466 جار خوێندراوەتەوە