مێردمنداڵاێكی ئیندۆنیزی لە كاتی راوكردندا رووبەرووی حاڵەتێكی زۆر دەگمەن بووەوە، كە ئەویش برینداربوونی بوو بە دەنوكی ماسییەك و دواتر نەشتەرگەری بۆ كرا.
ماڵپەڕی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەو مێردمنداڵە ئیندۆنیزییە ناوی محەمەد ئیدۆلە و تەمەنی 16 ساڵە، لە كاتی راوكردنی ماسی لە كەناراوەكانی دوورگەی سولاوێژزی لەگەڵ باوكی رووبەرووی ئەو رووداوە بووەتەوە، بە جۆرێك كە لە كاتی كاركردن و راوكردندا، ماسییەك لە جۆری دەنوكدار لە ناو ئاوی دەریاكەوە بازیداوە و بەشێوەیەكی زۆر سەیر چووە بە لاملیدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، دەنوكی ماسییەكە بە تەواوی ملی محەمەدی بڕیوە و لە پشتەوە دەرچووە، بەو هۆیەشەوە بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ كراوە و ماوەی دوو كاتژمێری خایاندوە.
لای خۆیەوە سێرفی عارف یەكێك لەو پزیشكانەی نەشتەرگەری دەرهێنانی نوكی ماسییەكەی لە ملی محەمەد كردوە رایگەیاندوە، نەشتەرگەرییەكە زۆر ورد و قورس بووە، دواتریش لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە چونكە تای زۆر بووە.
ماسی دەنوكدار كە پێی دەوترێت ئیبرە، دەنوكێكی درێژ و لاشەیەكی باریكی هەیە و بەزۆری لە ئاوی ناوچە كەناراوییەكاندا دەژی، بە خۆهەڵدان و بازدانی خێراش لە ناو ئاو ناسراوە، بەجۆرێك كە هەندێك جار خێراییەكەی دەگاتە 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

17458 جار خوێندراوەتەوە