ترەمپ
بە نیازە چەند وڵاتێکی تر بخاتە ناو لیستی ئەو وڵاتانەی ڤیزای ئەمریکایان لێ قەدەغە
کراوە.
دۆناڵد
ترەپ سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لە داڤۆسی سویسرا ڕایگەیاند،
بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی ناوی چەند وڵاتێکی تر کە
گەشتکردنی هاوڵاتیانیان بۆ ئەمریکا قەدەغە بکات.
وتیشی،
ئێوە دەبینن چی ڕوودەدات لە جیهاندا پێویستە ولاتەکەمان پارێزەاوبێت.
هاوکات
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردۆتەوە، ترەمپ بە نیازە ناوی حەوت وڵاتی تر بخاتە
لیستی ئەو وڵاتانەی گەشتکردنیان بۆ ئەمریکا قەدەغەکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئەو وڵاتانە
بریتی دەبن لە هەریەکە لە (نایجیریا، بەلەروس، ئریتیریا، کەرغیزستان، میانمار، سودان و
تانزانیا)
ئەو وڵاتانەی ئێستا لە لیستی قەدەغەکراوەکاندان
بریتین لە (ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سوریا، یەمەن، ڤێزوێلا، کۆریای باکور)
15054 جار خوێندراوەتەوە