دواى ئه‌وه‌ى جوتیارێك له حه‌وشه‌ى ماڵه‌كه‌ى خۆى له شارى ئۆسێك له باشورى خۆرئاواى پۆڵه‌ندا، جه‌ڵده‌ى دڵ لێیده‌دات له‌و كاته‌دا به‌رازێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌رى و به‌ته‌واوى ده‌یخوات.
ڕۆژنامه‌ى زه سه‌ن بڵاویكرده‌وه، ئه‌و جوتیاره ناوى كرزیستوف بوه و ته‌مه‌نى 71 ساڵه، له ناو حه‌وشه‌ى ماڵه‌كه‌ى و له ته‌نیشت بیرى حه‌وشه‌كه‌یه‌وه دۆزراوه ته‌وه و ته‌نها چه‌ند پارچه جومگه و ئێسقانێكى لێ به‌جێمابوو، ئه‌ویش درواسیكه‌یان دواى ماوه‌یه‌كى زۆر پێى زانیوه و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه‌ى لێ ئاگاداركرده‌ته‌وه.
لاى خۆیه‌وه، مجدلینا سیرافیم داواكارى گشتى ئۆسێك ڕایگه‌یاند، جه‌سته‌ى جوتیاره‌كه به‌ته‌واوى له‌لایه‌ن به‌رازه‌كه‌وه خوراوه.
وتیشى، دراوسێكانى به‌ئێمه‌یان ڕاگه‌یاند كه، ئه‌و جوتیاره حه‌زى له خوردنه‌وه‌ى مه‌شروب بووه و پێده‌چێت ئه‌وكاته زۆرى خواردبێته‌وه و له حه‌وشه‌كه‌دا وله نزیك بیره‌كه خه‌وى پیا كه‌وتبێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه، پێده‌چێت ماوه‌یه‌كى زۆر خواردنى به به‌رازه‌كانى نه‌دابێت كه له ماڵه‌وه به ئازادى ده‌هاتن و ده‌چون و له هیچ شتێك سڵیان نه‌كردوته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و جوتیاره‌یان خواردبێت.
21257 جار خوێندراوەتەوە