پزیشکێكی
پسپۆڕ جەند هۆکارێک بڵاودەکاتەوە، کە لە زستان و کەشی سارددا دەبنە هۆی ئازاری
ماسولکە و جومگە و ئەژنۆکان و جومگەی حەوز و قولەپێ.
ئەو پزیشکە پسپۆڕە باس لەوە دەکات،
لە وەرزی زستان و لەکاتی سەرمادا جەستە هەولدەدات گەرمی خەزن بکات و خوێن زیاتر
بڕوات بۆ دڵ و سییەکان، لەکاتی ڕوودانی ئەمەدا ئەو
بۆری خوێنانەی لەپەلەکانن گرژدەبن و کەمتر خوێن دەچێت بۆیان،ئەمەش دەبێتە ھۆی
ئەوەی ئەم ناوچانە سارد بن و ڕەق بن ئازار و ناڕەحەتی دروست دەکات.
یەکێکی تر لە هۆکارەکان، ئەو گۆڕانەی لە پەستانی ھەوادا
ڕوودەدات دەبێتە ھۆی زیادکردنی ھەوکردن لە جومگەکان بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە
خۆیان ڕۆماتیزم و کێشەی جومگەیان هەبووە، هەروەها هەوای سارد وادەکات ماسولکەکان
زووتر گەرمی وونکەن، کەئەمەش دەبێتە ھۆی گرژبوون و ڕەق بوونی ماسولکەکان، ووزەیەکی زیاتریان پێویستە بۆ ھەڵسان بە کارەکانیان کەئەمەش دەبێتە ھۆی زیادکردنی
ئازار.
ئاو پێکھاتەیەکی گرنگی لینجی نێوان جومگەکانە ،بە کەمبوونەوەی لینجی نێوان جومگەکان کەمدەکاتەوە و
بەوەش ئازار و ڕەقبوون دروست دەبێت،هەندێک لە پزیشکەکان دەڵێن لەکاتی وەرزی
زستاندا ، خواردنەوە گەرمەکانی وەکو : چا و قاوەو نیسکافە ، بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر
دەخورێتەوە ، کەئەمەش ڕێژەیەکی زۆر کافایینی تێادایە کە دەبێتە ھۆی زیادکردنی
ئازار لەجەستەدا.
5639 جار خوێندراوەتەوە