قۆڵۆن نەخۆشییەکی درێژخایەن و
بەربڵاوە و توشی نزیکەی لە ٪15 ی دانیشتوانی سەرزەوی دەبێت، کە کاریگەری لەسەر
شێوازی ژیان و ئیشکردن و دەروونی مرۆڤ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی
سڵیمانی، نیشانە و هۆکارەکان و چۆنیەتی خۆپاراستنی لەو نەخۆشییە بڵاوکردۆتەوە.
نیشانەکانی نەخۆشی قۆڵۆن بریتین لە،
ئازار و ناڕەحەتی سک و ئاوسان و باکردن و قەبزی یان سکچوون کەسی توشبوو کاتێک دەچێتە
توالیت نیشانەکانی لەسەر زیاتر دەبن.
هۆکارەکانی توشبوون بە قۆڵۆن، زۆرجا ترس و خەفەت و فشاری دەرونی و ناهاوسەنگی هۆڕمۆنی(سوڕی
مانگانە )و ناهاوسەنگی بەکتریای گەدە، هەروەها هەستیاری بە خواردەمەنەییەکانی وەک
( پاقلەمەنییەكان ، پیواز و سیر و تیژی و توونی ) یەکێکی دیکەن لە هۆکارەکان.
بەگوێرەی ڕێنماییەکانی تەندروستی بۆ
خۆپاراستن لەو نەخۆشییە پێویستە کەسی توشبوو چەند هەنگاوێک بگرێتە بەر لەوانە، دووركەوتنەوە
لە هەموو ئەو خواردن و خواردنەوانەی كە دەبنە هۆی ناڕەحەتی كۆڵۆن، هەروەها هەوڵدان
بۆ كەمكردنەوەی فشارە دەروونیەكان و قەلەقی و خەفەت خواردن و كەم خەوی، ئەویش لە
ڕێگەی كەم خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی كە كافایینیان تێدایە و ڕێكخستنی ژەمە
خواردنەكان و وەرزش كردن و باش خەوتن.
دورکەوەتنەوە لە کێشانی جگەرە ونێرگەلە و خواردنەوەی بڕێکی باش ئاو، لەگەل
خواردنی ئەو ماددە خۆراكیانەی دەوڵەمەندن بە فایبەر وەكو سەوزە و میوەكان.
خواردنی بەكتریای زیندوو كە بەشێوەی پاودەر و كەپسوول هەیە لە بازاڕەكاندا كە
بەكتریای زیانبەخشی ڕێڕەوی هەرس لە ناو دەبەن و جێیان دەگرنەوە.
هەرکاتێک کەسێک توشی نەخۆشی قۆڵۆن
بوو، پێویستە هۆکارە خۆپارێزییەکان خۆپارێزیەكان بەكاربهێنی و سەردانی پزیشك بكەات
بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
5827 جار خوێندراوەتەوە