حكومه‌تى ئێران ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیرده‌كات كه ڤیدیۆى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئۆكراینييه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن سوپاى ئێرانه‌وه به‌هه‌ڵه‌خرایه‌خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان كه ژماره‌یان 176 كه‌سبوو گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاژانسى هه‌وڵى ڕۆیته‌رز له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه، حكومه‌تى ئێران ئه‌و كه‌سه ى ده‌ستگیركردووه كه ڤیدیۆى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئۆكراینييه‌كه‌ى بڵاوكردوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌هات كه‌سێك له تیوته‌ر ڤیدیۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌و فڕۆكه ئۆكراینييه‌ى بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى جیاوازى لێكه‌وته‌وه.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران چه‌ند كه‌سێكیان به تۆمه‌تى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئۆكراینييه‌كه ده‌ستگیركردبوو.
فڕۆكه‌ى بیۆنگى 737 ئۆكراينى ڕۆژى هه‌شتى ئه‌م مانگه دواى هه‌ڵفڕینى له فڕۆكه‌خانه‌ى ئیمام خومه‌ینى له تاران خرایه خواره‌وه به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانى كه ژماره‌یان 176 كه‌س بوو گیانیان له‌ده‌ستدا.
دواتریش سوپاى پاسداران به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له خستنه خواره‌وه‌ى ئه‌و فڕۆكه‌یه ڕاگه‌یاند، ئاشكراشیكرد كه ئه‌و فڕۆكه‌یه به‌هه‌ڵه به ساروخێك كه‌وتوه‌ته‌خواره‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه، گۆڤاری نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ڤیدیۆ نوێیەکانی رووداوەکە پیشانی دەدەن فڕۆکە ئۆکراینییەکە بە دوو مووشەک خراوەتەخوارەوە و ئەوەش لەگەڵ قسەکانی فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران یەک ناگرێتەوە کە رایگەیاندبوو، فڕۆکەکە بە هەڵە بە یەک مووشەک خراوەتە خوارەوە.
5522 جار خوێندراوەتەوە