ئه‌مڕۆ راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى گرێبه‌سته‌كه‌ى واژۆكرد، دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو یانه‌ی بلوگرانا ئێرنێستۆ ڤالڤێردی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تیی یانه‌كه دوورخسته‌وه.
یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی دوورخستنەوەی ئێرنستۆ ڤالڤێردی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانه‌كه راگەیاند و راستەوخۆش شوێنگرەوەکەی دیاریکرد، كه كیكێ سێتینی ئیسپانی و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال بێتیسه.
ئه‌مڕۆ سێتین گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆكرد، كه تاوه‌كو ساڵی 2022 ده‌بێت و له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیشدا ڕایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده زۆر حه‌زم له شێوازى یاریكردنى به‌رشه‌لۆنه بوه به‌ڵام قه‌د خه‌ونم به‌وه نه‌بینیوه ڕۆژێك له ڕۆژان ببم بهڕاهێنهرى ئه‌و یانه‌یه.
وتیشى، وه‌رگرتنى ئه‌م ئه‌ركه ئاسان نابێت و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى جددى كارى بۆ بكه‌م و ئه‌وه به یاریزانه‌كان بڵێم كه پێویسته نازناوه‌كان ببه‌ینه‌وه، وتیشى نایشارمه‌وه كه بهیاریكردنى لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى یانه كه سه‌رسامم.
863 جار خوێندراوەتەوە