پسپۆڕانى خۆراك و پزیشكانى پسپۆڕ حه‌وت جۆر خۆراك دیاریده‌كه‌ن كه سود به‌خشن بۆ مرۆڤ و سه‌رجه‌م ڤیتامینه جیاوازه‌كان له‌خۆ ده‌گرن و به‌پێویستى ده‌زانن ڕۆژانه هه‌مووكه‌سێك به‌كارییان بهێنێت.
سپێناخ
سپێناخ، ئه‌م خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌مادده‌ى ئۆمیگا سێ و ترشى فولیكى، كه مرۆڤ له نه‌خۆشى دڵ ده‌پارێزن، هه‌موو ڕۆژێك به خواردنه‌وه‌ى سپێناخى تازه له نه‌خۆشیه‌كانى دڵ پارێزراودهبین، ئه‌م خۆراكه به‌چه‌ندین شێواز لێده‌نرێت و ده‌شتوانرێت وه‌ك سه‌وزه به‌كاربهێندرێت یان تێكه‌ڵى زه‌ڵاته بكرێت.
گیراوه‌ى میوه‌كان
ئه‌م گیراوه‌یه چه‌ندین پێكهاته‌ى به‌سود له خۆده‌گرێت كه سود به‌مرۆڤ ده‌گه‌ێنن، له نه‌خۆشى ده‌یپارێزێت و وزه به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت، گیراوه‌ى میوه‌كان ده‌بێت به‌ته‌واوى سروشتى بێت و هیچ مادده‌یه‌كى تێكه‌ڵ نه‌كرێت، به‌ڵام ده‌كرێت كاكڵه‌ى گوێز و بادام و هه‌نگوینى تێكه‌ڵ بكرێت، ڕۆژانه یه‌ك په‌رداخى لێبخورێته‌وه.
ته‌ماته
ته‌ماته خۆراكێكى به‌سوده هیچ ده‌رئه‌نجامێكى خراپى نیه، خواردنى ته‌ماته له نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان مرۆڤ ده‌پارێزێت، ئه‌م خۆراكه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى خۆراكه‌كانى تردا به‌كاربهێندرێت و بخورێت، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت شه‌ربه‌تى لێ‌دروست بكرێت و ده‌كرێت شوتى و سندى و كوله‌كه و چه‌ند میوه‌یه‌كى دیكه‌ى تێكه‌ڵ بكرێت و بخورێته‌وه.
گێزه‌ر
یه‌كێكه له خۆراكه به‌سوده‌كان و به‌رگرى مرۆڤ به‌هێزه‌كان و له توشبون به نه‌خۆشى و پهتاباوهكان ده‌ى پارێزێت، ده‌كرێت له‌گه‌ڵ زۆر خۆراكدا به‌كار بهێنرێت، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت زهڵاتهوشهربهتى لێ‌دروست بكرێت و له‌گه‌ڵ گوێزدا بخورێته‌وه، رۆژانه خواردنه‌وه‌ى نێوپهرداخ گێزه‌ر سودێكى زۆر به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
فاسۆلیاى ڕه‌ش
ئه‌م خۆراكه چه‌ندین پێكهاته‌ى گرنگ له خۆده‌گرێت كه به‌سودن بۆ دڵى مرۆڤ، نیو په‌رداخ فاسیۆلیاى ڕه‌ش ههىشت گرام پرۆتین له خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها 7،5 گرام لیف له خۆده‌گرێت كه هه‌موو مرۆڤێكى ئاسایى ڕۆژانه پێویستى پێیه‌تى، له ئاماده‌كردندا ده‌كرێت ته‌ماته و پیاز و سیرى تێبكرێت.
گوێزى یۆنانى یاخود گوێز
گوێز یه‌كێكه له خۆراكه باشه‌كان كه پێكهاته‌یه‌كى زۆر له ئۆمیگا سێ تێدایه، هاوكات پرۆتینێكى زۆریش له خۆده‌گرێت كه به‌سوده بۆ مرۆڤ ، جۆره‌كانى تر‌ى گوێزیش هه‌مان ئه‌و پێكهاته له خۆده‌گرن، خواردنى گوێز زۆر به‌سوده به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سى وه‌رزشه‌وان، ڕۆژانه خواردنى حه‌وت گوێز ته‌ندروستى مرۆڤ جێگیرده‌كات، هاوكات ده‌كرێت له‌گه‌ڵ خواردنه‌كانى تردا تێكه‌ڵ بكرێت و به‌كاربهێنرێت.
چه‌ڵتوك
چه‌ڵتوك خۆراكێكى به‌سوده و پێكهاته‌ى سلیلۆز له خۆده‌گرێت، وزه‌یه‌كى زۆر به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، خواردنى چه‌ڵتوك هاوسه‌نگى جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌پارێزێت و له نه‌خۆشى ده‌یپارێزێت، نیوپه‌رداخ له خواردنى چه‌ڵتوك له ڕۆژێكدا بۆ هه‌موو مرۆڤێكى ئاساى پێویسته، ده‌شكرێت تێكه‌ڵى نۆك و پێكهاته‌كانى تر بكرێت.
5098 جار خوێندراوەتەوە