جێگره‌وه‌ى ڤالڤێردیی دیاريكرا

04:54 - 11/01/2020
وەرزش

راپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كانى ئیسپانی، پێشهاتێكی نوێی له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئێرنێستۆ ڤالڤێردیی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن.

 

 

 ڕۆژنامه‌كانى ئیسپانیا ڕایده‌گه‌ێنن، كه‌ به‌رپرسانی بلوگرانا له‌دوای دۆڕانی تیپه‌كه‌یان به‌ ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌ ئه‌نجامی 2 ـ 3 له‌ جامی سوپه‌ری ئیسپانیادا، بڕیاریانداوه‌ ده‌ستبه‌رداری ڤالڤێردی ببن.

 

 

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ كه‌، ئۆسکار گراو به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری به‌رشه‌لۆنه‌ و ئێریک ئه‌بیدال سکرتێری هونه‌ری، له‌ ده‌وحه‌ له‌گه‌ڵ چاڤی هێرناندێز کۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی پێشووی یانه‌که‌ رازی بكه‌ن جێگه‌ی ڤالڤێرید بگرێته‌وه‌.

 

 

لەو کۆبوونەوەیەدا گراو و ئەبیدال پێشنیازی ئەوەیان بۆ چاڤی کردوه‌ لە ئێستاوە تاوەکو دوو وەرز و نیوی دیکە پۆستەکە وەربگرێت، بەڵام چاڤی هیچ وەڵامێکی یانەکەی نەداوەتەوە و لەم هەفتەیەدا چاوەڕواندەکرێت ویست و بڕیاری كۆتایی خۆی بە یانەکە رابگەیێنێت.

 

به‌پێى زانیاریه‌كان كارگێڕی یانه‌كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سازده‌كات.

1416 جار خوێندراوەتەوە