پەیامنێر و وێنەگرێكی كەناڵی دیجلەی عێراقی لە بەسرە كوژران.
كەناڵی دیجلە بڵاویكردەوە، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەكە لە ئەحمەد عەبدولسەلام پەیامنێری كەناڵەكە و سەفا غالی وێنەگرەكەی لە بەسرە بە دەستڕێژی گولە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا كوژراون.
كەناڵی دیجلە ئاماژەی بەوەشكردوە، كوشتنی پەیامنێر و وێنەگری كەناڵەكە لە كاتی كاری رۆژنامەوانی بووە، لەو كاتەی سەرقاڵی روماڵكردنی خۆپیشاندانەكانی شاری بەسرە بوون، كە ئەمڕۆ هاوشێوەی چەند شارێكی دیكەی عێراق خۆپیشاندەران لە بەسرەش دەستیپێكردوەتەوە.
3390 جار خوێندراوەتەوە