لیژنەی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران تۆمەتێکی لە دژی ترەمپ پەسەندکرد

KNN : Kurdish News Network
06:35 - 13/12/2019
جیهان
+
-

 لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یەکەم تۆمەتی لە دژی ترەمپ پەسەندکرد، کە پەیوەیستە بە خراپبەکارهێنانی دەسەڵاتەکانییەوە، هەروەها ماددەی دوەمی لێپێچینەوەکەشی پەسەندکرد، کە تایبەتە بە لەکارخستنی کارەکانی کۆنگرێس.

 

 ئەمرۆ هەینی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یەکەم تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی لە دژی دۆناڵد ترەمپ پەسەندکرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد بەمەبەستی دەنگدان لەسەری کە  بڕیارە هەفتەی داهاتو دەنگدانی لەسەر بکرێت.

 

 ماوەی چەند مانگێکە چەند تۆمەتێک ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کراون بەمەبەستی لێپیچێنەوەی یاسایی لێی و ئەنجومەنی نوێنەران و کۆنگرێسیش سەرقاڵی لیکۆڵێنەوەن لە تۆمەتەکان.

 

لەلای خۆیەوە نانسی پیلۆسی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەندامانی لیژنەکە لە زوترین کاتدا ھەنگاوی داھاتویان لە بارەی لەسەرکارلادانی ترەمپ رادەگەیەنن.

 

 

لە کاردانەوەی ئەوەشدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو تۆمەتانەی لەلایەن لیژنەی دادەوە ئاڕاستەی کراوە، مایەی گاڵتەجاڕییە و هیچ بنەمایەکی نییە

1306 جار خوێندراوەتەوە