پاشماوەی ئەو کەشتییە دۆزرایەوە کە لە سەردەمی
عیسا ژێرئاوکەوتووە و چەند خواردن و خواردنەوەیەکی تێدایە کە بە پارێزراوی ماونەتەوە.
لە بەشی سەرەوەی کەشتییەکدا شەش هەزار گۆزە دۆزراوەتەوە
کە زەیتی زەیتوون، دانەوێڵە، شەراب و چەند خواردنێکی دیکەی تێدایە کە بە بۆچوونی
شوێنەوارناسەکان دەکرێت بۆ بازرگانی بە دەریادا رۆشتبێت.
کەشتییەکە رۆمانی بووە و لە کەناراوەکانی
دورگەیەکی یۆنان ژێرئاوکەوتووە. درێژییەکەی ٣٤ مەترە و پانیەکەشی ١٣ مەتر.
26511 جار خوێندراوەتەوە