سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی
پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ رۆژنامەی( ئەڤرەنسەل) ی تورکی ، دەربارەی
ڕەوشی تەندروستی خۆی ڕایگەیاند، هەندێک جار ئازار دەکەوێتە سنگی و توشی
تەنگەنەفەسی دەبێت، و لە پشکنینەکانیشی بەردەوامە وبەڵام، هەتا ئێستا نەخۆشیەکەی
دەستنیشان نەکراوە.
دەمیرتاش ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە،
بەداخەوە ڕەوشی تەندروستی من زۆر باش نیە، بەڵام ئاشکرانەکردنی دۆخی تەندروستیم بۆ
ڕایگشتی و حزبەکەم بڕیاری تاکەکەسی خۆم
بووە.
وتیشی، لە نێوان من و حزبەکەم هیچ
کێشە و ناکۆکیەک نییە و لە ئێستادا لە ناو زیندانەکانی تورکیادا بە دەیان کورد
دەستگیرکراون کە توشی نەخۆشی سەخت بون، بۆیە من نەمویست بۆ هۆی نەخۆشیەکەمەوە
دەرکەوم.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی
پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە) ماوەی سێ ساڵە لە تورکیا زیندانی کراوە و
هەفتەی ڕابردوش بە هۆی نەخۆشیەوە لە زیندانی ئەدیرنەوە بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.
2486 جار خوێندراوەتەوە