عەلی حەمە ساڵح: لە یاسای چاکسازیدا پاسەوانی بەرپرسان رێکدەخرێتەوە

08:10 - 08/12/2019
عێراق

عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند، توانیویانە بە خاڵێک رێکخستنەوەی پاسەوانیی لە یاسای چاکسازییدا جێگیر بکەن.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، دوای ئەوەی هەوڵیان داوە بابەتی پاسەوانیی بە یاسا رێکبخەنەوە، توانیان رێکخستنەوەی پاسەوانی بەپێی پێوەر لە یاسای چاکسازییدا جێگیر بکەن.

دەربارەی زۆریی ژمارەی پاسەوانی بەرپرسانیش ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم ژمارە زۆرەی پاسەوان دەرگایەکی گەورەی گەندەڵییە و هەندێکیان بۆ گەندەڵیی، قاچاخی و سەرانە وەرگرتن بەکاردەهێنرێن و لیوا و سریەکانیش بۆ پاسەوانیی کەسیی بەکاردەهێنرێن.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان باسی لەوەش کردووە، دەوترێت ئێستا ١٠٠ هەزار پاسەوان لە هەرێمدا هەیە و بەرپرسی حزبیی هەیە ٨٠ پاسەوانی هەیە.

800 جار خوێندراوەتەوە