ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلی فڕیو نمایشکرا

KNN : Kurdish News Network
05:00 - 08/12/2019
جیهان
+
-

کۆمپانیای pal-vی هۆڵەندی یەکەم ئۆتۆمبێلی فڕیوی بەرهەمهێنا و نمایشیکرد.

ئۆتۆمبێلەکە ٦٦٤ کیلۆگرامە، تەنکییەکەی ١٠٠ لیتر بەنزین دەگرێت، لەسەر وشکانی بە خێرایی ١٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەڕوات و لە ئاسمانیشدا خێراییەکەی دەگاتە ١٨٠ کیلۆمەتر.

ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت ٣ هەزار و ٥٠٠ مەتر بەرزببێتەوە و نرخەکەشی ٦٠٠ هەزار دۆلارە.

ئەو کەسەی ئەم ئۆتۆمبێلە بەکاردەهینێت دەبێت مۆڵەتی تایبەتی بۆ وەربگرێت و بڕوانامەی فڕینیش بەدەستبهێنێت.

1725 جار خوێندراوەتەوە