ڤیدیۆ.. مۆزە ١٢٠ هەزار دۆلارییەکە خورا

KNN : Kurdish News Network
04:27 - 08/12/2019
هەمەڕەنگ
+
-

کارێکی ١٢٠ هەزار دۆلاری هونەرمەندێک کە مۆزێک بوو بە دیوارێکەوە لکێنرابوو، لەلایەن کەسێکەوە خورا.

کارێکی ماوریزیۆ کاتێلانی هونەرمەندی ئیتاڵی لە پێشانگایەکدا بە ١٢٠ هەزار دۆلار فرۆشرا کە مۆزێک بووە و بە لەزگەیەک بە دیوارێکەوە نووسێنرابوو.

دوای چەند رۆژێک هونەرمەندێکی ئەمریکی رۆشتووەتە پێشانگاکە و مۆزەکەی لێکردووەتەوە و خواردوویەتی.

دەربارەی ئەنجامدانی کارەکەشی هونەرمەندە ئەمریکییەکە دەڵێت، "کارەکەی ئەو هونەرمەندەم زۆر خۆشدەوێت، تامی مۆزەکەش زۆر خۆش بووە."

کارە هونەرییەکە لەلایەن هاوڵاتییەکی فەڕەنسییەوە بە نرخی ١٢٠ هەزار دۆلار داواکرابوو.

5253 جار خوێندراوەتەوە