ڤیدیۆ.. کەسێک بە نیوکیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

01:09 - 08/12/2019
جیهان

ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی وان لە باکوری کوردستان، کەسێک  دەیویست بە ڕێژەیەک ماددەی هۆشبەر بچێتە ناو فڕۆکەوە بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

ئەم کەسە کە دەیویست لە ڕێگەی فڕۆکەوە لە شاری وان بچێتە شاری ئیزمیر لە کاتی چونی بۆ فڕۆکەخانە لەلایەن پۆلیسەوە پشکنینی بۆ دەکرێت و دەردەکەوێت کە 590 گرام ماددەی هۆشبەر لە ژێر جلەکانیەوە شاردۆتەوە.

لە ئێساتادا ئەو کەسە لە لایەن پۆلیسەوە بە تۆمەتی بازرگانی کردن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراوە.

7197 جار خوێندراوەتەوە