بەپەلە

ئەمریکا و ئێران دوو زیندانیان ئاڵوگۆڕکرد

06:27 - 07/12/2019
جیهان
شیوی وانگ و خێزانەکەی

ئەمریکا و ئێران لەشاری زیورخی سویسرا دوو زیندنیان ئاڵوگۆڕ کرد،ئەوەش بە پێشكەوتنێکی دیپلۆماسی دادەنرێت لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

 

 وڵاتی ئێران شیوی وانگی خوێندکاری ماستەری ئەمریکی بەرەچەڵک چینی ئازادکرد، کە لە ساڵی 2006 بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەستگیکرابوو، لەبەرامبەریشدا ئەمریکا زانای ئێرانی مەسعود سولەیمانی ئازادکرد.

 

لە بەیاننامەیەکدا کۆشکی سپی ئاشکرایکرد وانگ دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا و سوپاسی سویسرای کرد بۆ هاوکاریکردن لە ئازادکردنی، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە ئازادکردنی زانا ئێرانیەکە نەکردوە.

 

بەڵام ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران( ئیرنا) رایگەیاند محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ،لە زوریخ پێشوازی لە سولەیمانی کردووە و لە چەند کاتژمێرێکی تر دەگاتەوە ئێران.

 

ئەم ئاڵوگۆڕی زیندانیانە بە پێشکەوتنێکی دیپۆماسی گرنگ لەنێوان هەردوو وڵاتدا دادەنرێت، چونکە لە ئێستا ئەمریکا سزاییەکی ئابوری زۆری خستۆتە سەر ئێران و ئەو دوو وڵاتە ناکۆکی زۆریان هەیە.

774 جار خوێندراوەتەوە