ڤیدیۆیەک لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کەسێک لە بەغدا ٥٠ هەزار دیناری
لەلایەن هاوڕێکەیەوە بۆ نێردراوە لە هەولێرەوە، بەڵام کە دەچێتە نوسینگەی وەرگرتنی
پارەکە ٥٠ هەزار دۆلار وەردەگرێت.
ئەو کەسە ڤیدیۆیەکی
تۆمارکردووە و دەڵێت "من لەلایەن هاوڕێکەمەوە پەیوەندیم پێوەکرا کە ٥٠ هەزارم
بۆ هاتووە، نەمپرسیووە ٥٠ هەزار چی، لە نوسینگەش وام وتووە و کەچی ٥٠ هەزار
دۆلاریان پێداوم".
ئەوکەسەی پارەکەی
وەرگرتووە دەڵێت "من بیرم کردەوە کە پارەکە دابەشبکەم بەسەر ماڵی شەهیدانی
خۆپیشاندانەکانی عێراقدا، بەڵام بەیانی کە لەخەو هەستام تەلەفونێکی زۆرم بۆهاتبوو،
کە پێیان وتم تۆ ٥٠ هەزار دینارت بۆ هاتووە، نەک ٥٠ هەزار دۆلار".
ئەو کەسە پارەکە
دەباتەوە بۆ نوسینگەکە و دەیداتەوە دەستی ئەو کارمەندەی کە بە هەڵە پارەکەی
پێداوە.
35226 جار خوێندراوەتەوە