ژمارەیەک
رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی سەردانی ئەنجومەنی دادوەرییان کرد و، داوایان کرد یاسای
کاری رۆژنامەنوسی لە دادگاکاندا جێ بەجێبکرێت
ئەو
رۆژنامەنوسانە لە راگەیەندراوێکدا بەناونیشانی" فریای ئازادی رۆژنامەوانی و
رادەربڕین بکەون" ئاماژەیان بەوەکردوە، په‌نابردنی دادگاكان بۆ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی
خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و یاسای سزادانی عێراقی، کارێکی
نایاساییە بەو پێیەی راستەوخۆ پێچەوانەی بڕگەو ماددەکانی یاسای رێکخستنی کاری
رۆژنامەگه‌رییه.
ئەو
رۆژنامەنوسانە ئاشکراشیان کردوە، لە مانگێكدا زیاتر له 10 رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر
ئه‌نجامدان و پیاده‌كردنی پیشه‌كه‌یان ده‌ستگیركراون، یان فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه.
لە
یاداشتەکەدا ئەو رۆژنامەنوسانە کە ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەت
و کۆمەڵگای مەدەنیان کردوە، داواشیانکردوە گشتاندن بكرێت بۆ سه‌رجه‌م دادگاكان به
مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری هەروەها رۆژنامەنوسان لەکاتی لێکۆڵینەوە
رانەگیریت.
530 جار خوێندراوەتەوە