پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکەی ئەمڕۆی بۆ
کاتێکی نادیار دواخست.
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردۆتەوە،
بەهۆی گرنگی یاسای هەڵبژاردنەکان و
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە مەبەستی درێژکردنەوەی گفتوگۆکان لە ناو
لیژنەی یاسایی بڕیاردرا کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و گفتوگۆ
لەبارەی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکات.
608 جار خوێندراوەتەوە