لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئێران ڤیدیۆی منداڵێکی هەژار
بڵاو کراوەتەوە، کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی خۆراکە لە حاویەیەکی خۆڵڕشتندا، بەڵام
گەنجێک بە ئەنقەست قاچی دەگرێت و فڕێی دەداتە ناو زبڵادانەکەوە.
ڤیدیۆەکە کاردانەوەی زۆری لێ کەوتۆتەوە و بەشێوەیەکی
فراوان بڵاو بۆتەوە.
دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکەش گەنجەکە لەلایەن هێزە
ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا.
ئەو گەنجە لەگەڵ هاوڕێیەکیدا ئەو کارەی کردوە و هاوڕێکەی
ڤیدیۆکەی گرتووە و لەکاتی کارەکەدا پێ دەکەنن.
لەدوای دەستگیرکردنی گەنجەکە دەڵێت لە کارەکەم پەشیمانم
هاوکات منداڵەکەش کە بەهۆی هەژاریەوە لە حاویەکەدا
بەدوای خۆراکدا دەگەڕا خراوەتە خانەی نەجەوانان و لەلایەن حکومەتەوە بەخێو دەکرێت
14075 جار خوێندراوەتەوە